دەمێکە وەک ژنی سک پڕ زەمانەیی بەدخوو
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
2 خولەک
3292 بینین
دەمێکە وەک ژنی سک پڕ زەمانەیی بەدخوو
بە خوێنی سەیید و شێخ و مەلا ئەکا بێزوو
دەمێکە داسی ئەجەل تیژ ئەکا وەکوو وەرزێر
خەریکی عالەمە پاکۆی ئەدا بە ڕیزە هەموو
دەمێکە دوختەرە لەم خەستەخانە کاولەدا
دەمێکە شەربەتی مردن ئەدا بە جام و سەبوو
وەها ئەسیری دەسی جەوری دەوری خوونخوارین
بە چنگی باز و شەهێن و هەڵۆوە وەک تەیهوو
ئەگەر ببێ بە سکەندەرناوی تایبەت بە بازوویی قووەت
وەگەر ببێ بە پەلەنگەر بە قووەتی بازوو
بە حوکمڕانی ئەگەر ببیە شاهی کەیخەسرەوناوی تایبەت
بە پاڵەوانی ئەگەر ببیە ڕۆستەمناوی تایبەت و بورزووناوی تایبەت
ئەگەر بە زوهد و فەزیلەت ببیتە شێخی جونەیدناوی تایبەت
وەگەر بە حیکمەت و فەن ببیە بوو عەلیناوی تایبەت، يا هوعەرەبی
کە هاتوو ڕشتەیی عومرت گەیشتە وەختی پسان
تەخەللوفی نیە بیللا بە قەدری یەک سەری موو
لە خانەدانی سەیادەت، لە دوودمانی عولووم
لە جێ هەواری سەخا حاتەمێکی هەڵکەوتوو
جەنابی حەزرەتی مەعرووف ئەفەندیی قازیناوی تایبەت
کە ئاشیانەیی شەهبازی ئەو بوو ئەوجی عولوو
درایێ ڕوتبە و تاجی سەعادەتی ئەبەدی
هومایی ڕۆحی فڕی بۆ بەهەشتی خولدی سەروو
خودا بە مەرحەمەتی خۆی مەقامی عالی کا
بە جاهی سیدرەنشینانی مونتەهای ژووروو
کە ساڵی مەغفیرەتی ئەو بوزورگەیان پرسی
لە بێخودناسناوی ئەدەبیی لە عەزاخانەیی خەما کەوتوو
ئەویش بە گریە و ئاهـ و هەنسکی حەسرەتەوە
حورووفی موعجەمەی ئەم شیعرە دوایییەی فەرموو:
هەزار و نۆسەد و سی و هەشتی فەجری میلادی
هەزار و سێسەد و پەنجا و حەوتی هیجری بوو