فەقێ شێتە هەبوو هەرەتی گەنجی بوو حەزی ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  669 مشاهده

فەقێ شێتە هەبوو، هەرەتی گەنجی بوو حەزی ئەکرد خۆی بگەیەنێتە لای مەحمووپاشای جاف و لە ئەنجاما ببێ بە پیاوی ئەو. مەحموو پاشا پیاوێکی هەبوو حەمەعەلی ناو بوو. فەقێ شێتە حەمەعەلی باش ئەناسی، بەڵام مەحموو پاشای نەئەناسی. حەمە عەلی ئیشێکی وای کرد کە مەحموو پاشا داوای فەقێ شێتە بکا و بە حەمەعەلی وت: بچۆ بیهێنە. حەمەعەلی چوو بە فەقێ شێتەی وت: شەوێ پاش بانگی شێوان وەرە، مەحموو پاشا داوات ئەکا چاوت پێ کەوێ. فەقێ شێتە ئەمەی زۆر پێخۆش بوو، پاش بانگی شێوان چوو بۆ دیوەخان. وا ڕێ کەوت کەس لە دیوەخان نەبوو تەنها مەحموو پاشا خۆی و حەمەعەلی نەبێ. فەقێ شێتە کە چووە ژوورەوە ڕووی کردە حەمەعەلی وتی: ئەرێ حەمەعەلی! کامتان مەحموو پاشان؟