وەستا گوروونێکی بەرگدروو هەبوو لە سلێمان...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
876 مشاهده
وەستا گوروونێکی بەرگدروو هەبوو لە سلێمانی کەوا سەڵتەی چاکی ئەدووری. هەباسی مەحموو ئاغای پشدەر ئەچێتە سلێمانی بە ناوبانگی کەوای وەستا گوروونەوە تۆپی ماوتی نایاب ئەبا بۆی بکا بە کەوا و سەڵتە. وەستا کەوا و سەڵتەی بۆ ئەبڕێ بەڵام لەبەر ئەوە کە هەباساغا زۆر بە وردی چاوی تێبڕیوە هیچی بۆ نادزێ، ناچار وەستا گوروون تڕێک ئەکەنێ. هەباساغا دەست ئەکا بە قاقای پێکەنین و ئەکەوێ بە پشتا، لەو کاتەدا وەستا دەستی خۆی ئەوەشێنێ. هەباساغا پێکەنینەکەی بە لاوە خۆش ئەبێ، ئەڵێ: وەستا تۆ سەری خۆت تڕێکی تریش! ئەڵێ: قوربان ئیتر بەسە نەوەک کەوا و سەڵتەکە تەنگ بێت!