خەلیفەیەکی کربچنە هەبوو ساڵێ هاتوچۆی ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  781 مشاهده

خەلیفەیەکی کربچنە هەبوو، ساڵێ هاتوچۆی ئەو وڵاتی موکریانەی ئەکرد بۆ کۆ کردنەوەی حاسڵات بۆ تەکیە. لە ئەنجاما لە خەلیفەوە ناوی خۆی نا شێخ و بوو بە شێخ. مەلا ئەحمەدی هەبەکیش هەبوو ڕۆژێک لە مەجلیسی شێخا پێکەوە دائەنیشن. شێخ بۆ ئەوەی بە تەواوی بەو ناوچەیە تێ بگەیەنێ کە شێخایەتی ڕاستە. ڕوو ئەکاتە مەلا ئەحمەد و ئەڵێ: مامۆستا خوای تەعالا لە قورعانا باسی شێخی فەرمووە؟ ئەڵێ: بەڵێ. ئەڵێ: لە چ شوێنێکا؟ ئەڵێ: لەگەڵ عولەمادا لەو شوێنەدا کە ئەفەرمێ «هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَعربی» شێخ دەستی بە ڕیشیا دێنێت و ئەڵێ: الْحَمْدُ لِلَّهعربی.