خەلیفەیەکی کربچنە هەبوو ساڵێ هاتوچۆی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  765 بینین

خەلیفەیەکی کربچنە هەبوو، ساڵێ هاتوچۆی ئەو وڵاتی موکریانەی ئەکرد بۆ کۆ کردنەوەی حاسڵات بۆ تەکیە. لە ئەنجاما لە خەلیفەوە ناوی خۆی نا شێخ و بوو بە شێخ. مەلا ئەحمەدی هەبەکیش هەبوو ڕۆژێک لە مەجلیسی شێخا پێکەوە دائەنیشن. شێخ بۆ ئەوەی بە تەواوی بەو ناوچەیە تێ بگەیەنێ کە شێخایەتی ڕاستە. ڕوو ئەکاتە مەلا ئەحمەد و ئەڵێ: مامۆستا خوای تەعالا لە قورعانا باسی شێخی فەرمووە؟ ئەڵێ: بەڵێ. ئەڵێ: لە چ شوێنێکا؟ ئەڵێ: لەگەڵ عولەمادا لەو شوێنەدا کە ئەفەرمێ «هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَعەرەبی» شێخ دەستی بە ڕیشیا دێنێت و ئەڵێ: الْحَمْدُ لِلَّهعەرەبی.