لە سنە کابرایەکی جوولەکە موسڵمان ببوو ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
942 مشاهده
لە سنە کابرایەکی جوولەکە موسڵمان ببوو؛ بە دەفەوە بە ناو شارا ئەیانگێڕا و بە دەوریا زیکریان ئەکرد. لەو کاتەدا جوولەکەیەکی تر بەوێدا تێپەڕی چوو سەری نایە بناگوێی و پێی وت: بە ڕاستی موسڵمانەکان زۆر کەم بوون تۆش چوویت موسڵمان بوویت؟ محەمەد دڵی خۆشە ئۆمەتی هەیە؟