کۆڕێک بوون لە لای من دانیشتبوون باسی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  466 مشاهده

کۆڕێک بوون لە لای من دانیشتبوون باسی پۆستەی میسر و عێراق ئەکرا، کە کاغەز لە عێراقەوە ئەچێ بۆ میسر و پووڵی پۆستەکەی ١٤ فلسە، کەچی لە میسرەوە دێ بۆ عێراق و پووڵەکەی ١٥ فلسە، ئەو فلسە زیادەیە ئەبێ لەبەر چی بێ؟ یەکێک لە کۆڕەکە بوو شێخ عەبدوڵڵای ناو بوو، بە ساردییەکەوە وتی: «هەڵبەت لەبەر ئەوەیە کە لەوێوە بۆ ئێرە سەرەوژوورە، بۆیە ئەو فلسە زیادەیە وەرئەگرن».