مەلایەک هەبوو مەلا سمایلی ناو بوو تووشی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  640 مشاهده

مەلایەک هەبوو مەلا سمایلی ناو بوو، تووشی کەسێک ببووایە و بیویستایە یەکتری بناسن، کتوپڕ سەلامێکی لێ ئەکرد، پێی ئەوت: من سمەم ناوە و کوڕی ئەحەم، ماڵمان لە کۆنەکۆترە، فڵانە کتێب ئەخوێنم، لە فڵانە مزگەوت و لەلای مامۆستای فڵان دێ. تۆ ناوت چییە و چی ئەکەی؟