مەلا عومەری ڕەش لە حەسار کوڕێکی هەبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  488 مشاهده

مەلا عومەری ڕەش لە حەسار کوڕێکی هەبوو، حەمەی ناو بوو. حەمە ئەچێ میز ئەکا و دێتەوە، باوکی ئەڵێ: «محەمەد کوڕم! چوویتە میرحاز؟» ئەویش ئەڵێ: «ئا». ئەڵێ: «گووت کرد؟» ئەڵێ: «ئا». ئەڵێ: «بەسەری بابت؟» ئەڵێ: «بە سەری بابم».