کابرایەک بەرد و ئەستێیەکی هەبوو لەناو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  506 مشاهده

کابرایەک بەرد و ئەستێیەکی هەبوو، لەناو کوڕگەلا دانیشتبوو شانازی پێوە ئەکرد، ئەیوت: بەرد و ئەستێی من یەکەوجار ئەیگرێ. کوڕگەلیش هەر یەکە بە شانوباڵی بەرد و ئەستێی خۆیان ئەهاتن، لەم قسانە ئەم تووڕە بوو، هەڵیکێشایە بەرد و ئەستێ و وتی: «تەڵاقم کەوتبێ، ئەبێ بیگرێ»؛ کەچی نەیگرت. ئەمجا دەستی ڕاست کردەوە و وتی: «دەسا تەڵاقم کەوتبێ، ئەم جارە نایگرێ»؛ کەچی گرتی، وتی: «بەر یەکدی کەون».