بحمد الله لەسەر تەعمیری مزگەوتی عەبابەیلێ

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  1862 مشاهده
بِحَمدِ اللهعربی لەسەر تەعمیری مزگەوتی عەبابەیلێاعلام
جەنابی شێخ کەریماعلامی ئالی شێخ مەحمووداعلام سوباتی کرد
بە باڵی إِنَّما يَعْمُرُعربی کە گەییە ئەوجی مَنْ امَنَعربی
امان اللهعربی لە داخ ئیحسانی ئەو ڕۆحی شکاتی کرد
أبو صادقاعلام لەپاش فەتحی عیبادەت خانەیێکی وا
بە خەرقەی شاڵی تورمەی مەغفیرەت یەزدان خەڵاتی کرد
عورووجی چونکە حەسری پیاوەتی و ڕەددی مَظالِمعربی بوو
لە عەرشی ئیزەدیدا بۆیە ئیخلاسی سوباتی کرد
ڕەفیقان ساڵی تەعمیر و وەفاتی شێخیان پرسی
کە مەسجید کەی تەواو بوو؟ کەی ئەویش تەرکی حەیاتی کرد؟
موئەرریخ، یەعنی بێخودتخلص جەوهەری ئەم میسرەعەی فەرموو:
لە دوای ئیتمامی ئەم مزگەوتە زوو موحسین وەفاتی کردحساب ابجد: -
لەباتی جائیزەم بەندەش دوعای عەفووم ئەوێ یەعنی
لەوەی لەم جێگەدا تەدریس و تەهلیل و سەڵاتی کرد