بحمد الله لەسەر تەعمیری مزگەوتی عەبابەیلێ
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
1 خولەک
1865 بینین
بِحَمدِ اللهعەرەبی لەسەر تەعمیری مزگەوتی عەبابەیلێناوی تایبەت
جەنابی شێخ کەریمناوی تایبەتی ئالی شێخ مەحموودناوی تایبەت سوباتی کرد
بە باڵی إِنَّما يَعْمُرُعەرەبی کە گەییە ئەوجی مَنْ امَنَعەرەبی
امان اللهعەرەبی لە داخ ئیحسانی ئەو ڕۆحی شکاتی کرد
أبو صادقناوی تایبەت لەپاش فەتحی عیبادەت خانەیێکی وا
بە خەرقەی شاڵی تورمەی مەغفیرەت یەزدان خەڵاتی کرد
عورووجی چونکە حەسری پیاوەتی و ڕەددی مَظالِمعەرەبی بوو
لە عەرشی ئیزەدیدا بۆیە ئیخلاسی سوباتی کرد
ڕەفیقان ساڵی تەعمیر و وەفاتی شێخیان پرسی
کە مەسجید کەی تەواو بوو؟ کەی ئەویش تەرکی حەیاتی کرد؟
موئەرریخ، یەعنی بێخودناسناوی ئەدەبی جەوهەری ئەم میسرەعەی فەرموو:
لە دوای ئیتمامی ئەم مزگەوتە زوو موحسین وەفاتی کردحسێبی ئەبجەد: -
لەباتی جائیزەم بەندەش دوعای عەفووم ئەوێ یەعنی
لەوەی لەم جێگەدا تەدریس و تەهلیل و سەڵاتی کرد