فەقێیەک لە شوێنێک ئەبێ فەقێکانی تر...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  539 مشاهده

فەقێیەک لە شوێنێک ئەبێ، فەقێکانی تر نایانەوێ ئەو فەقێیە لەوێ بمێنێ، بە هەر جۆرە جوابکردن جوابی ئەکەن، ناڕوا. ڕۆژێک فەقێکە ئەچێ بۆ دەستنوێژ، تا دێتەوە بوخچەکەی بۆ ئەپێچنەوە و لەبەر قاپییەکە دایئەنێن. کە دێتەوە و چاوی بە بوخچەکەی ئەکەوێ، لەوێ هەڵی ئەگرێتەوە و ئەیهێنێتەوە ژوورەوە و ئەڵێ: «ئەمە چییە؟ ئەم جۆرە گاڵتانە لەگەڵ پیاو ئەکەن؟»