ئەحەی جاو هەبوو لە سلێمانی حەڵوای...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  585 مشاهده

ئەحەی جاو هەبوو لە سلێمانی، حەڵوای ئەفرۆشت. ڕۆژێک بە تەبەقە حەڵواکەیەوە ئەچێتە سەر حەوزەکەی مزگەوتی شێخ باباعەلی بۆ دەس و دەموچاو شتن. شێخ بابەعەلیش لەبەردەمی حوجرەکەی خۆیا دانیشتبوو، ژن و مێردێک هاتبوونە لای ئەیانویست جیا ببنەوە. بابەعەلیش لەگەڵیان خەریک بوو، بۆ ئەوەی ڕێ کەونەوە، هیچ کەڵکی نەبوو. ئینجا ئەحەی جاو لەو دوورەوە هەڵیدایە بە دەنگە نەرمەکەی و لەسەرخۆ وتی: «مامە شێخ بابەعەلی! ئەوە بۆچی سەری خۆت یێشێنی؟ ئەمانە وادیارە نانی هارییان گرتووە بە دەمەوە، بۆیە ڕێ ناکەونەوە». ڕووی کردە ژن و مێردەکەش وتی: چەتیو چەتیونە! ڕێ ئەکەونەوە، ڕێ بکەونەوە؛ ڕێ ناکەونەوە بە کێری مامە شێخ بابەعەلیمەوە. وەڵڵا باباعەلی و ژن و مێرد دەستیان کرد بە پێکەنین. ئەم پێکەنینە بوو بە هۆی ڕێکەوتنەوەی کابرا و ژنەکەی و لێیان دا ڕۆیشتن.