کابرایەک هەبوو فێر ببوو ئەچووە هەر حەمام...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  548 مشاهده

کابرایەک هەبوو فێر ببوو ئەچووە هەر حەمامێک کە ئەهاتە دەرەوە، ئەیوت: شتێکیان لێ دزیوم، بەم بیانووەوە پارەی حەمامەکەی نەئەدا. ڕۆژێک ئەچێتە حەمامێک، تا دێتە دەرەوە کابرای حەمامچی هەچ جلوبەرگێکی هەبوو، هەمووی لێ دزی تەنها پشتێنەکەی بۆ هێشتەوە. کابرا هاتە دەرەوە، سەیری کرد هیچی نەماوە پشتێنەکەی نەبێ. هێنای پشتێنەکەی لەسەر گۆشت لە پشت بەست و هەموو خەڵکی حەمامەکەی بانگ کرد و کۆی کردنەوە و چووە بەردەمیان، وتی: «خەڵکینە! ئێوە و خواتان، من بەم جۆرە هاتووم بۆ حەمام؟»