مەلا مەحموودی حاجی عەلی هەبوو لە...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
871 مشاهده
مەلا مەحموودی حاجی عەلی هەبوو لە سلێمانی، ڕۆژێک بە بازاڕا ئەڕوا سەیر ئەکا وا مناڵێکی شارباژێڕیی دوو بار داری داوەتە پێش خۆی و ئەیفرۆشێ، مەلایش لێی نزیک ئەبێتەوە، پێی ئەڵێ: «یا وەلەدی! ئەو دوو حەملە حگبە، بەو دوو حیمارە ئەسوەدەوە، کە بەو دوو حەبلە ئەسوەدە شەد کراوە، بە چەند قروشی خالسەی مسکو، کە قەناعەتت حاسل ئەبێ؟ تا سەمینەکەیت تەسلیم کەم». کوڕەش ئەڵێ: «مامە حاجی نازانم چی ئەڵێ؟» مەلا فەرمووی: «اسکت یا ولد! حاجی ڕافزییە».