لە خانەقین لە کۆڕێکا دانیشتبووین قسە لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  546 مشاهده

لە خانەقین لە کۆڕێکا دانیشتبووین، قسە لەوەوە ئەکرا کە خوا هەر وەعدێکی دا، بەجێی دێنێ؟ بەڵام ئایا ئەگەر وەعدی ئەویش بەجێ دێنێ؟ لەمەوە قسە چووە سەر ئەوە، ئەو کەسانە کە کافرن و ئیشی خزمەتی ئینسانیان کردووە، ئایا ئەبێ بچنە جەحەنەم؟ وەکوو ئەو کەسە کە کارەبای داهێناوە، بەم خزمەتەی تۆ بڵێی خوا لێی خۆش ببێ.

مەلا عارفی مەلا یەحیا لە سەرەی قسەدا وتی: «فڵانی! ئەگەر خوا پرس بە من بکا بۆ لێخۆشبوونیان، من فەتوا ئەدەم کە لێیان خۆش ببێ». منیش وتم: «کەواتە من پێی ئەڵێم پرست پێ بکا».