کابرایەکی کورد نوێژی نیوەڕۆ بوو چووە ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  791 مشاهده

کابرایەکی کورد نوێژی نیوەڕۆ بوو چووە مزگەوتێکەوە نوێژی دابەست و وتی: نییەتمە هەشت ڕکات نوێژی ئەم نیوەڕۆیە ئەکەم بۆ خوا! مەلای مزگەوتەکە لەوێ بوو، گوێی لێ بوو، دەنگی نەکرد هەتا کابرا نوێژەکەی تەواو کرد، پاشان پێی وت: باوکم نوێژی نیوەڕۆ چوار ڕکاتە، تۆ بۆچی ئەڵێی هەشت ڕکات؟ هەستە نوێژەکەت بکەرەوە. کابراش ئەڵێ: مامۆستا! وا مەزانە ئەیکەمەوە. من هەشت ڕکاتم کردووە، خوا تێ کەوێ چواری خاسی لێ هەڵبژێرێ بۆ خۆی و چوارە خراوەکەی بداتەوە بە سەر خۆما!