کابرایەکی شارباژێڕیی گوێدرێژێکی بار...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  544 مشاهده

کابرایەکی شارباژێڕیی گوێدرێژێکی بار کردبوو لە کەرە و سیرێژ، ئەچوو بۆ سولەیمانی، دوو کابرای هەورامی تووشی بوون لێیان پرسی: کابرا بارەکەت چییە؟ ئەویش وتی: کەلوپەلە. کابراکان بارەکەیان لێ سەند و کردیانەوە سەیریان کرد شتێکی شل و نەرمە، لەوانەیە بخورێت. دەستیان کرد بە کەرە و سیرێژ خواردن و بەلایانەوە زۆر خۆشیش بوو، هەر ئەیانخوارد و ئەیانوت: های! فێڵبازی شارباژێڕی! ئەزانی کەل بە پەلەوە خۆشە، بۆیە ئەڵێی بارەکەم کەلوپەلە!