مەلا حەمەمینی باراماوایی هەبوو ئیجازەی ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
765 مشاهده
مەلا حەمەمینی باراماوایی هەبوو، ئیجازەی وەرگرت و چووەوە بۆ ماڵی خۆیان، زۆری پێنەچوو گەڕایەوە بۆ ناو فەقێیان. لێیان پرسی: مەلا حەمەمین بۆچی هاتییەوە؟ وتی: کوڕە! من چووم مێزەرێکم لەسەر نا و عەبایەکم لەبەر کرد، دانیشتم لە دێیەکەی خۆمان بەو نیازەی کە ببم بە قازی، کەچی ئەگەر یەکێک بهاتایە پرسیارێکی لێ بکردمایە، ئامەی دایکم و خەجەی خوشکم لەو لاوە هەریەکە بۆ خۆیان قازییەک بوون، بەر منیان نەئەخست کە وەڵامەکە بدەمەوە، ناچار دەرم نەبرد و دەرپەڕیم!