لە بەغدا بووم شێخ نەجمەدینی شەرعیە لە ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  758 مشاهده

لە بەغدا بووم شێخ نەجمەدینی شەرعیە لە سولەیمانییەوە ساڵێک بۆی نووسیم: لە هەنگوین، گەزۆ، گوێز چیت ئەوێ بێ مننەت بە بڵێ تا بۆت بێنم. منیش بۆم نووسییەوە: لە هەنگوین، گەزۆ، گوێز چی دێنیت بێ مننەت بە، بیهێنە!