مەلا عەبدولڕەحیمی چوروستانی مەلای حسێن ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  551 مشاهده

مەلا عەبدولڕەحیمی چورستانی، مەلای حسێن بەگی جاف ئەبێ، لە ئاوایی فەقێ جنە حسێن بەگ هەموو حەفتەیەک مووچەیەکی بۆ فەقێکان بڕیبۆوە، حەفتەیەکیان لە ناردنەکەی دوا کەوتبوو، فەقێکانیش بە مەلا ئەڵێن، مەلا ئەچێتە سەر حسێن بەگ و پێی ئەڵێ: حسێن بەگ! ئەگەر پیاوی وەکوو پاشا بە، ئەگەر ژنی وەکوو خانم بە، ئەگەر نە پیاوی و نە ژنی، نە مەدرەسە ڕاگرە و نە فەقێش دەسخەڕۆ کە. حسێن بەگیش ئەڵێ: مامۆستا تا تۆ ئەگەڕێیتەوە، ئەگەر مووچەکەم بۆ نەناردن بزانە نە پیاوم نە ژن!

مەبەستی لە خانم عادلە خانمی وەسمان پاشا بووە.