کابرایەک لەو دەشتە جگەرەکێش ئەبێ بەڵام ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  544 مشاهده

کابرایەک لەو دەشتە جگەرەکێش ئەبێ، بەڵام هیچی پێ نییە، تووشی گۆرانێک ئەبێ ئەڵێ: ئابرا کیسە تووتنەکەتم پێ بدە. کیسەی ئەداتێ. ئەڵێ: ئابرا پەڕەیەکیشم پێ بدە. پەڕەیشی ئەداتێ. ئەڵێ: ئابرا تو خوا قنگێکیشم پێ بدە! مەبەستی لە قنگ ئەغزەجگەرەیە! قنگیشی ئەداتێ. ئینجا ئەڵێ: ئابرا کوچک و چەخماخەکەیشم پێ بدە. ئەویشی ئەداتێ!

بەخێر بەم جۆرە جگەرەیەکی بۆ دروست ئەبێ و گۆرانەش لە ترسی ئەوە نەوەک کیسەکەی دەست نەکەوێتەوە ناوێرێ هیچ دەنگ بکا!