کابرایەکی خۆشناو بە کاروان چووبوو بۆ ئەو ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  603 مشاهده

کابرایەکی خۆشناو بە کاروان چووبوو بۆ ئەو وڵاتی ئالانە، سەبیلێکی کڕیبوو بردبوویەوە بۆ لای خۆیان، لەوێ لەسەر شاخێک چەند کەسێک لە ئاوایییەکەی خۆیان لێی کۆ ئەبنەوە و سەیری سەبیلەکە ئەکەن، یەکێکیان کتوپر سەبیلەکەی لە دەست ئەکەوێتە خوارەوە و زەردوکاو ئەبێ، بەوێدا سەبیل ئەڕوا!

ئەمانە ئەکەونە پەرۆشەوە کە چۆن سەبیلە بێننەوە؟ یەکێکی ژیریان ئەبێ، لەناکاو هەڵئەداتێ ئەڵێ: مادۆش داماینە؟ نوکە من سەبیلانتان لۆ دینمەوە. ئەڵێن: کو؟ ئەڵێ: من دەستی خۆم لە قەفی وی دارە دەگێڕم و خۆش شۆڕ دەکەم، یەکێ لە ئەنگۆش دەستی خۆ لە قاچی من توند کا و خۆی شۆڕکاتەوە، یەکێکی تریش لە قاچی وی تا ئەگەینە سەبیلان!

هەموو ئەڵێن: باشە تۆ ئەم فیکرەت لە کوێ کرد؟ کابرا باوەش بە دارەکەدا دەینێتەوە و یەکێکی تریش قاچی ئەو ئەگرێ. بەکورتی وەکوو خۆی وتوویەتی وا ئەکەن و بەو جۆرە خۆیان شۆڕ ئەکەنەوە بە شاخەکەدا. کابرا کە پێنج شەش کەسی پیا داڵەڕۆچکە ئەبێ، دەستی شل ئەبێ و شانی وەخت ئەبێ لە بن دەربێ. بانگیان لێ ئاکا ئەڵێ: دەستا خۆ توند بگرن تف لە دەستان دەکەم! هەر کە دەست لە دار بەرەڵا ئەکا هەموویان ئەکەونە خوارەوە هەپروون بە هەپروون ئەبن!