کابرایەک پیرە داکێکی ئەبێ و ئەمرێ دەست...
از کتاب:
            ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
        اثر:
                علاالدین سجادی (1907-1984)
        
             1 دقیقه
             1461 مشاهده
        
        
    کابرایەک پیرە داکێکی ئەبێ و ئەمرێ. دەست ئەکا بە گریان و هاوار، ئەڵێت: باوکەڕۆ، براڕۆ، بێکەس خۆم. خەڵک و خوا لێی کۆ ئەبنەوە و ئەڵێن چی بووە؟ ئەڵێ: ئەم خێڵە گشتی یاهوویە، هیچیان وە هاواری کەسەوە نایەن و لە هاوسێ ناپرسنەوە. ئەوانیش ئەڵێن: کوڕە ئاخر چی بووە؟ ئەڵێ: ئاگام لێ وو کە ئیزائیل هات و گیانی دایکم بکێشێ، منیش دەستێکم گرت وە دەمیەوە، دەستێکی تریشم گرت وە کوزیەوە، خێرەومەندێکی تر نەو دەستێ بگرێ وە قنگیەوە. ئیزرائیل دوی - باوک لە قنگیەوە گیانەکەی کێشا، منیش هەردوو دەستم هەو. براکەم وازم لێ بێرن پیاگی بێکەس هەر بۆ مردن خاسە!