جارێک مەلایەکی سەرسپی ئەچێتە خێڵێکەوە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  941 مشاهده

جارێک مەلایەکی سەرسپی ئەچێتە خێڵێکەوە، پیاوێکی پیری زەلامی سەرکوماریان ئەبێ، ئەبێ بە میوانی ئەو، باس و خواسی نوێژی لەگەڵ ئەکاتەوە، کابراش هیچی لێ نازانێ و نەیبیستووە، ئەمیش ئامۆژگاری ئەکا ئەڵێ: تۆ پیاوێکی پیریت، دنیا ئەبڕێتەوە و ئەبێ فێری نوێژ بیت و نوێژ بکە بۆ قیامەتت چاکە. کابرا ئەڵێ باشە فێرم کە. مەلا پێنج شەش ڕۆژ فێری ڕکووع و سەجدە و دانیشتنی ئەکا. کتوپڕ کابرا ئەمرێ! دەرودراوسێ دێن بۆ پرسە و سەرخۆشیکردن لە کوڕەکەی. لێی ئەپرسن: برا باوکت چی بوو وا مرد؟ ئەویش ئەڵێ: بەخوا هیچی نەو و ساق و سەلیم بوو. ئەڵێن: ئاخر نابێ، ئەبێ نەخۆشییەکی هەر بووبێت. کوڕە ئەڵێ: برا بێژم چی؟ شەش حەوت ڕۆژ لەمەوپێش کاورایەکی سەرچەرمگی گەماڵباوکی لێ پەیدا بوو، هات فێری خویەکی کرد پێیان ئەوت نوێژ! وەک هەسون ئەیوێستان وە پێوە، وەک کەوان ئەیچەمانەوە، وەک توولە بووی پێئەکرد وە زەوییەوە، وەک گەماڵ قنگەلفسی پێئەدایەوە. ئەوەندەشی ئاو دا وە قنگەیەوە، تا لە قنگیەوە ئاودزی کرد، ئیتر بەرگەی نەگرت، پسیا و مرد!