لەو وڵاتە تازە ئەو پۆلیسانە داهاتبوون کە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  669 مشاهده

لەو وڵاتە تازە ئەو پۆلیسانە داهاتبوون کە پێیان ئەڵێن «پۆلیسی غەیر نیزامی». دەستەیەک لەمانە لەو شاخەی پشتی پێنجوێندا بە شوێن چەتەدا ئەسووڕێنەوە، دوو کوڕی جاف تووشی ئەمانە ئەبن، یەکێکیان بەوی کەیان ئەڵێ: ئەرێ برا ئەمانە چین؟ ئەڵێ: برا بێژم چی، ئەگەر بێژم پۆلیسن، پۆلیس نین، ئەمە ڕەنگبێ ئەوانە بن کە پێیان ئێژن پۆلیسی غەیر نیزامی. ئەڵێ: برا پۆلیسی غەیر نیزامی یانی چی؟ ئەڵێ: کوڕە یانی وەکوو ڕەییفی زەمانی عوسمانی. ئەڵێ: ئەها، ڕەییف! دەسا برا ئەم دەور و دووکانەش دووی دا لەمە! چاوت لێ بوو عوسمانییش هەر کە کەوتە ڕەییف گرتن چوون یەکێکی دا لەمە؟!