لە تەقلیدی مەلایی مەعنەوی بۆ شێخی بێ مەعنا

از کتاب:
دیوانی فانی
اثر:
ملا حسین فانی (1883-1983)
 1 دقیقه  715 مشاهده
لە تەقلیدی مەلایی مەعنەوی بۆ شێخی بێ مەعنا
دەسووتێ دڵ وەکوو مووم و لە فەوتی سەر لە ترسانم
چ باکت زینەتی ظاهر ئەگەر توو پاکی دڵ چاکی
بە مانیاعلام ئیحتیاجێکی نییە دیواری باغانم
ئەگەر باتنت ڕەش بێ بە من چی شانەکەی ڕیشت
سەری ڕەنگین بێ نەفعی چی هەیە زیندانی شاهانم
فیدایی طاعەتی بێ دەستنوێژی بێ تەماعانم
کە دەستنوێژ ئاوەکە و بارێکە بۆ تەقوافرۆشانم
لە بێقەدریت نییە فانیتخلص کە ناگیرێ قسەت قەدری
گرانە قیمەتی زۆرە دوڕ و یاقووتی عیرفانم