فەتتاح ئەفەنی ناوێک قازی بوو بەڵام پیاوێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  813 مشاهده

فەتتاح ئەفەنی ناوێک قازی بوو، بەڵام پیاوێکی گێل و بێئەقڵ بوو، خزمەتکارێکی هەبوو ناوی مام خدر بوو. وا ڕێکەوت موتەسەڕیف لێکەوت و قازی بوو بە وەکیل. ئێوارە ئەچێتە ماڵەوە بانگ ئەکا: خدر، وەرە هەی کەری بێئەقڵ، تۆ هەر بە منت ئەوت نابی بە هیچ، ئەوا لە قازێتیی قەزاوە بووم بە قازیی لیوا و ئەمڕۆش بووم بە وەکیلی موتەسەڕیف!

مام خدریش وتی: ئەفەنی ئەگەر بەختت بەم جۆرە بێ ئەبیت بە قازیی ویلایەت و ئەبیت بە وەکیلی والیش! ئێ منیش وتوومە تۆ نابی بە پیاو، خۆ نەم وتووە نابی بە موتەسەڕیف!