یەکێک لە بەگزادەکانی هەڵدن شەوێکی زستان...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  836 مشاهده

یەکێک لە بەگزادەکانی هەڵدن، شەوێکی زستان، خۆی و ڕەنجبەرێکی لە گوێ ئاگردانەکە بەرامبەر بە یەک دانیشتبوون. بەگ ڕانێکی دڕاوی لەپێدا ئەبێ، هەموو گەڵوگوونی دیار ئەبێ. ڕوو ئەکاتە ڕەنجەبەرەکە و ئەڵێ: ڕۆڵە ئیمساڵ بەخێر توتنێکی زۆر بکەین، ڕەزی سەرچاوەشمان ئیشەڵڵا! ترێی زۆر ئەبێ، ئەیکەن بە مێوژ و دۆشاو، ئەچم لە کەرکووک هەمووی ئەفرۆشم، جوانو و ئەسپێکی چاک ئەکڕم و قامچی ڕەختێکی لێ ئەدەم! ڕەنجبەرەکەش ئەڵێ: بەگم من دوعا ئەکەم، ئێستا کە خوا بیدا قامچی دەرپێیەک بکەی، بۆ قامچی ڕەخت، ئەوسا خوا گەورەیە!