کابرایەکی کورد بەڕۆژوو بوو زۆری برسی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  829 مشاهده

کابرایەکی کورد بەڕۆژوو بوو، زۆری برسی بوو، تۆزێکی مابوو ڕۆژ ئاوا ببێ، بانگی ژنەکەی کرد و وتی: خێراکە نانم بۆ بێنە با ڕۆژووەکەم بکەمەوە، ژنەکە وتی: پیاوەکە خۆ ڕۆژ هێشتا بەرزە، دوو گەزی ماوە، هەتا نوێژی شێوان نەبێ، ڕۆژووی چی ئەکەیتەوە؟ ئەویش وتی: کچێ نانەکەم بۆ بێنە، خوا بەم هەزار گەزەی کە ڕۆییوە، مننەتم لێ نەزانێ، بەم دوو گەزەش هەر نایزانێ!