کوڕە مەلایەک هەبوو لە سولەیمانی باوکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  744 مشاهده

کوڕە مەلایەک هەبوو لە سولەیمانی، باوکی ئەینایە بەر هەر کار و فرمانێک سەقامگیر نەئەبوو. ڕۆژێ هەندێ لە فەقێکانی باوکی ئامۆژگاری ئەکەن و بەسەریا دێن ئەڵێن: تۆ، تەماشای ئەوڕەحمانی برات کە، بەو منداڵییە بزانە چەند زیرەک و گوێڕایەڵە؟ ئەویش تۆزێ ڕائەمێنێ و لەپاشا ئەڵێ: ئم ئم، با ئەویش گەورە ببێ بزانن چۆن وەکوو منی لێ دێت.