ئەلیەگوەر خانی سنجاری...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
2 دقیقه
1374 مشاهده
«ئەلیەگوەر خانی سنجاری»:
ئەلیەگوەر خانی گەورە، «گەوهەر»ی هاوسەری ژیانی، کۆچی دوایی ئەکا و ئەچێتە سەر گۆڕەکەی، بەم شیعرانەی خوارەوە ئەیلاوێنێتەوە:
یە چە زوڵمی بوو کەردی لە بارگەم
ئەنگوشت ناهاڵ کەری ئەشارەم
وار بوویت وە بورج ئەقڵ وەستاوەم
کوور کەردی سەراو سەرچەشمەی زەینم
نابینا کەردی ڕەوشەنی عەینم
بەزەییت ناما وە جەسە و هاڵم
خامووش کەردی شەوچرای ماڵم
خانم خۆشخوو خوشخەیاڵم ڕوو
هامڕاز و هامقەوڵ سوو ئێوارم ڕوو
هەم هاز پشتم، هەم زوور باڵم
سام سکەندەر، ستون ماڵم
دەسەی گیسوان نم دادەی گوڵاو
خەریکە لە توی ئەرز بێ ئەجاو
سەوڵ سایەدار، ئەر ئەر قامەتم
بێوادە بردی تا قیامەتم
خەرمان ئەمرم پەی بەرداری وە باد
لە دەس جەورت فەڵەک هەزار داد!
نادا هەر کەسێ مان من گەردەن
چوون فەرهاد شیرین ئەرمەن مەردەن!
***
گڵکۆی تازەی لەیل، گڵکۆی تازەی لەیل
بان تا بچیم وە سەر گڵکۆی تازەی لەیل
وە دڵەی خەمین وە مەیل پڕ کەیل
ئەسرین لە دیدەم مەڕژیا چون سەیل
چووم وە سەرین شەیدای دڵ لە جووش
کێل مەزارەکەی گرتم لە باوەش
دیم سدای مەیوت لە ژێر خاکەوە
ئەوەش چوو ئەڕای کەس نەهاتووە
گەوهەر وات: سەردار سایەی سەری من
شێر شمشێر شووڕ دلاوەری من
دی دەس کوتا کە لە زاری و شینم
نە توو فەرهادی، نە من شیرینم
خاک بیئەجاو سەرد کردیە مەیلم
نە توو چو قەیسی، نە من چو لەیلم!
بچوو خەریک وە وە زیندگانیت
فکر کە وە هاڵ دەورانی فانیت
بازاڕ گەردوون هەر ئیدە کەردەن
کێ ئەزیز وە خاک خاڵی نەسپەردەن؟!
فەڵەک باخەوان توولە نەمامە
ئیچین مەنەرۆ ئەو چین تەمامە!
بازاڕ گەردوون ئیدە کارشەن
هەر ساتێ سەد ڕەنگ لە بازاڕشەن!
یەکە سوارەکەی فرە نازارم
ڕان ڕکاوخاس وە ڕووی هەزارم
کردەی یەکێکە نە دارۆ دەرەج
ئەمانەت تۆن، ئەمانوڵڵا و فەرەججووتە کوڕەکەی بوون.