گۆرانی

از کتاب:
دیوانی کانی
اثر:
عبدالجبار آقای دوغرمه‌چی (1897-1957)
 1 دقیقه  1106 مشاهده
سەرخۆشم لە دیارت
بە دوو چاوی خومارت
لێوت غونچەی نەشکوفتی
منم بولبولی زارت
***
لە ئاهمە لە ئاهمە
سووتنت لە ئاهمە!!
خاڵت حجر الاسودعربی
برۆت قیبلەگاهمە
***
بولبولی ناو ڕەزانم
ناڵە و فیغان دەزانم
بەهارم بە غار ڕۆیی
زوو هات وەختی خەزانم
***
بە تیرت لێ دراوم
بۆیە زەین بڵاوم
لە پێش چاوم بزر بووی
هاتیە دوڕ هەناوم
***
حەبیبە حەبیبمە
چاو لە ڕێی حەبیبمە
خوایە دڵم نەیێشێ
چونکە جێی حەبیبمە
***
چەند شیرینی......
چەند شۆخی چەند شیرینی
فەرهاد چیای دەسمی
بە هیوای شیرینی
***
گوڵەکانی.........
چاوم دا گوڵەکانی
فرمێسکم جۆگەی بەستن
ئاوی دا گوڵەکانی