ئەمڕۆ چ عەجەب

از کتاب:
دیوانی کانی
اثر:
عبدالجبار آقای دوغرمه‌چی (1897-1957)
 1 دقیقه  1099 مشاهده
ئەمڕۆ چ عەجەب هاتی لە پێشم گوزەرت کرد
جانم لە بەدەن جانە بە یەک غەمزە دەرت کرد
مەیلت لە شەڕ و ئەزیەتە مومکن بوو لە ڕەنگت
بێچارە دڵم هاتی بە غەم پڕ خەتەرت کرد
گەر مەقسەدی تۆ لەم گوزەرە لوتف و کەرەم بوو
ئەم جامەی سوورەی غەزەبە بۆ لەبەرت کرد
بەم جلوەیی جەللادی وەکوو هاتیە خەرامان
زانیم کە لەبۆ قەتڵمە وەختێ نەزەرت کرد
بۆ خوێنی سەرم هەر دوو برۆت هاتە ئیشارەت
خوێنڕێژی گەلێ باشە ئەزانی هونەرت کرد؟!
ترسم هەیە موجرم بی بە خوێنم لە قیامەت
پێت خۆش نەبوو ئەم قەولە لەبۆ بێ کەدەرت کرد
پێم سووکییە شاهم وەکوو ئەم خەڵکە بزانێ
بۆ کوشتنی کانیتخلص کە تۆ عەزمی سەفەرت کرد