بەبێ سووچ

از کتاب:
دیوانی کانی
اثر:
عبدالجبار آقای دوغرمه‌چی (1897-1957)
 1 دقیقه  1176 مشاهده
بەبێ سووچ و گوناهـ بۆ عاجزی لێم ئەی ستەمکارم
دەخیلت بم ئەگەر عەفووم نەکەی زۆر دڵ بە ئازارم
دەمێکە دڵ ئەسیری پەرچەم و چاهی زەنەخدانە
توخوا شاهم نەکەی گەر لەم کەلەپچە و بەندە ڕزگارم
دەبینم حازرن دایم لە دەورەت مەحرەم و ئەغیار
بەتەنها هەر ئەمن دوورم، لەبەر ئەم دەردە بیمارم
شەپۆلی خوێنی چاوم هەر وەکوو ئەمواجی عوممانە
لە گێژی پر خەتەر وەک کەشتیی ئەسکەندەر گرفتارم
هەتا کەی دەرد و میحنەت، ئەی جەفاجۆ دەتگرێ ئاهم
مرووەت سا خەلاسم کە، نەما هیچ تاقەت و چارم
ئەگەر پێت بارە ژینم بۆ فەنا سانایە تەدبیرم
وەکوو مەنسووری قوربان گەر بکەی بەم زولفە بەر دارم
لە هەوری ئاسمان کانیتخلص نە دەنگی هەور و بارانە
مەلائیک گشت لە گریانن لە ئاهـ و ناڵە و زارم