ئاغایەک هەبوو کوڕێکی خزمەتکاری لا بوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  666 مشاهده

ئاغایەک هەبوو کوڕێکی خزمەتکاری لا بوو، ڕۆژێک ئاغاکە چاوی بە کچێکی خزمی خزمەتکارەکەی خۆی ئەکەوێ و دڵی لێ ئەچێ، بە کوڕەکە ئەڵێ: هەرچەند بۆ منیش ناشێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشا بچۆ هەر خوازبێنیم بۆ بکە! کوڕەکە ئەڵێ: قوربان بەکەڵکی تۆ نایە! ئەڵێ: بۆچی! ئەڵێ: ڕۆژێ چاوم لێ بوو پیاوێک ماچی ئەکرد!

ئاغا ئیتر واز دێنێ و لە پاش چەند ڕۆژێک کوڕە خۆی ئەچێ و کچەکە مارە ئەکا! ئاغاکە پێی ئەزانێ و ئەڵێ: هەتیو! خۆ تۆ بە منت وت: چاوم لێ بوو پیاوێک ماچی ئەکرد، کەچی ئێستا تۆ خۆت چوویت مارەت کرد؟! وتی: بەڵێ قوربان درۆم عەرز نەکردووی، چاوم لێ بوو باوکی ماچی ئەکرد!