کابرایەکی ڕووتەڵەی لووت زل خوازبێنی ژنێک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  993 مشاهده

کابرایەکی ڕووتەڵەی لووت زل خوازبێنی ژنێکی جوانی ئەکرد، لە میانەی قسەدا بۆ ئەوەی ژنەکە سازکا ئەیوت: تۆ ئەبێ بزانی کە من پیاوێکی بار هەڵگرم هەموو ناخۆشی و سەختییەک بەڕێوە ئەبەم! ژنەکەش وتی: ڕاست ئەکەی، تۆ کە ئەمە سی چل ساڵە ئەو لووتەت هەڵگرتبێ هەموو شتێک هەڵئەگری.