کابرایەکی زۆر ناشیرین دومەڵێکی لێ هاتبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  611 مشاهده

کابرایەکی زۆر ناشیرین دومەڵێکی لێ هاتبوو، ڕۆژێک کابرایەکی هاوڕێی تووش بوو و وتی: ئەوە بۆچ دیار نیت؟ وتی: فڵان دومەڵێک لە شوێنی زۆر پیسم هاتووە لەبەر ئەوە ناتوانم دەرکەوم! وتی: فڵانی ڕاست ناکەی، ئەوە ڕوومەتتە هیچ دومەڵی پێوە نییە!