مەولەوی لە دیوەخانی والی سنەدا ئەبێ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
864 مشاهده
مەولەوی لە دیوەخانی والی سنەدا ئەبێ، پیاوێکی والی کە سوننی نابێ، ئەیەوێ بە قسە مەولەوی بشکێنێ. ئەڵێ: مامۆستا هەر ئێستا بەو لایەدا ڕۆیشتم سەگێک میزی بە گۆڕی سوننییەکدا ئەکرد! مەولەویش بەبێ وەستان ئەڵێ: بەڵێ: وە نەبێ ئەمە کاری ئێستایان بێ، شێعە و سوننی دەمێکە ئەم ناکۆکیانە هەیە!