جارێک پیاوێکی گەورە بە بازاڕا تێئەپەڕێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  642 مشاهده

جارێک پیاوێکی گەورە بە بازاڕا تێئەپەڕێ سەیر ئەکا وا پیاوێکی پیری ڕیشسپی، سێ چوار دانە کەوچکی «هەڵەدەن»ی لە دووکانێکا داناوە و بە دیارییەوە کزۆڵەی کردووە. چوو لێی پرسی مامە ئەمە چییە ئەم سێ چوار کەوچکە داتناوە، ئەتەوێ چیت لێ دەست کەوێ؟ ئەڵێ: ئاغا هۆی ڕزق و نان پەیداکردنە. ئاغاکە وتی: کە واتە تۆ بە شوێن نان پەیدا کردنا ئەگەڕێی، دە وەرە لە پشت سەری منەوە بڕۆ، هەر دوو گونم لە پشتەوە بۆ هەڵبگرە، هەموو ڕۆژێ دوو قڕانت ئەدەمێ! ئیتر ئەم ئیشە بۆچ ئەکەی؟ کابرای ڕیشسپیش ئەڵێ: ئاغام شتێکی باشترم بۆ دۆزیویتەوە؛ ئەم کەوچکانە من ئەیاندەم یەکی بە دوو قڕان، تۆ وەرە کەوچکێکم لێ بکڕە، کلکەکەی بخەرە قنگتەوە، هەر دوو هێلکە گوونیشت بخەرە ناو کەوچکەکە و لێدە بڕۆ! ئیتر بۆچ دێنی ڕۆژی دوو قڕان ئەدەی بە من؟!