جارێک ئافرەتێک گۆزەیەکی بەسەر شانەوە...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
826 مشاهده
جارێک ئافرەتێک گۆزەیەکی بەسەر شانەوە ئەبێ، تووشی کابرایەکی سەروگوێلاک شکاو ئەبێ. لێی ئەپرسێ: ئەوە بۆچ وای هەموو سەروگوێلاکت شکاوە؟ ئەڵێ: وەڵڵا هەمووی لەسەر قسەی حەق! ئەڵێ: دە لاچۆ، لاچۆ. چۆن پیاو لەسەر قسەی حەق سەروگوێلاکی ئەشکێ؟ لەو کاتەدا ژنە ئەیەوێ بڕوا، کابرا پەنجەیەک ئەکا بە قوزیا ئەڵێ: تو خوا دایکم ئەمە قوز نییە؟! ئافرەتەکە گۆزەکە ئەماڵێ بەسەر کابرادا و خوێن چۆڕاوگە ئەکا! کابرا ئەڵێ: من پێت ئەڵێم سەروگوێلاکم لەسەر قسەی حەق شکاوە تۆ بڕوا ناکەی تا بە چاوی خۆت بینیت!