کابرایەکی پەڕەکەر خوشکێکی عازەبی ئەبێ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
826 مشاهده
کابرایەکی «پەڕەکەر» خوشکێکی عازەبی ئەبێ و تۆزێ باری ژیانی کز ئەبێ، بە خوشکەکەی ئەڵێ: خوشکە با بار کەین بچینە وڵاتێکی تر، بەڵکوو خوای تەعالا لەوێ ڕزقمان زیاتر بکا. خوشکەکەشی ئەڵێ: برام زۆر چاکە خوا خۆی ئەفەرموێ: «فامشوا فی مناکبها و کلوا من رزقها» بچینە وڵاتێکی تر لێرەچاکتر ئەبین. سەرمایەی دنیاشیان هەر چەک و کەوان و مێ کوتەکە ئەبێ، ئەیگرن بە دەستەوە و ئەڕۆن.
دنیا زستان ئەبێ زۆر سارد ئەبێ، لە ڕێگەدا لێیان ئەقەومێ و ئەچنە ئەشکەوتێکەوە. سەرما هەر زۆریان بۆ دێنێ، لەوانە ئەبن ڕەق ببنەوە، براکەی ناچار دێنێ چەک و کەوانەکەی ورد ئەکا ئاگری پێ ئەکاتەوە لەبەری دائەنیشن. تۆزێ گەرمیان ئەبێتەوە و خۆشیان ئەبێ. براکەی ئەڵێ: ها خوشکە چۆنە، خۆشە؟ خوشکەکەشی ئەڵێ: برا توخوا واز بێنە.
نە دار و نە پەردوو
هیچیان نابێتن بە شوو.