ژنێک منداڵێکی هەبوو نابوویە بەر خوێندن...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  675 مشاهده

ژنێک منداڵێکی هەبوو نابوویە بەر خوێندن، منداڵەکە زۆر بێ دڵی دایکەکەی ئەکرد، ڕۆژێک دەستی ئەگرێت و ئەیبات بۆ لای مامۆستاکەی شکاتی لێ ئەکا. مامۆستاکەشی پێی ئەڵێ: ژیر و بە ئەدب ئەبی باشە، ئەگینا سەگی سەگباب دایکت وا لێ ئەکەم. ژنەکەش ئەڵێ: قوربان ئەم هەتیوە سەرە خۆرە قسە ناچێ بە گوێچکەیا، هەستە چی ئکەی بیکە بەڵکوو بە چاوی خۆی بیبینێ و داساکێ.