کابرایەکی کورد هەبوو چیلکە فرۆش بوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  621 مشاهده

کابرایەکی کورد هەبوو چیلکە فرۆش بوو، هەموو ڕۆژێ ئەچوو بە کۆڵ چیلکەی ئەهێنا و ئەیفرۆشت، بەوە ئەژیا. ئەم کابرایە خۆی کەڕ بوو، ژنەکەی کەڕ بوو، کوڕێکی هەبوو کەڕ بوو، کچێکیشی هەبوو ئەویش هەر کەڕ بوو! لە ماڵی پیریژنێکا بوو ناوی «پوورە فاتە» بوو، ئەویش هەر کەڕ بوو!

ڕۆژێک کابرا بە کۆڵە دارەوە هاتەوە، موختارەکە بانگی کرد و وتی: وەرە دوو قڕانت بدەمێ خەرجی کە. کابرا بە کۆڵە چیلکەوە ڕایکردە ماڵەوە، ژنەکەی پرسی: بۆ چی نەت فرۆشت؟ وتی: کچێ من پیاوێکی هەژارم، خەڵکی خێرم پێ ئەکەن کەچی موختار داوای دوو قڕانم پیتاکم لێ ئەکا. ژنەکەی ڕووی کردە کچەکە و وتی: ڕۆڵە سەیری باوکت کە هاتووە ئەڵێ گۆشتی مەڕتان بۆ بکڕم یان گۆشتی گا؟ منیش ئەڵێم تۆ هەرچێکیان بکڕی هەر باشە! کچە ڕای کردە لای براکەی و وتی: کاکە دایکم پرسم پێ ئەکا ئەڵێ کوڕی وەیسە داوای تۆی کردوە شۆی پێ ئەکەی یان نە؟ منیش وتم دایە من وەکوو کچی خەڵکی نیم باوک و تۆ و کاکم بە هەر کەسێکم بدەن ڕازیم! کوڕەش بە توڕەییەوە چوو بۆ لای پوورە فاتە و وتی: وەڵڵا هەرکەس پێم بڵێ پوورە فاتەی گاوە ئەیکوژم! پوورە فاتەش وتی: وەڵڵا باوکم ژووری خۆمە و لە دوو قڕان کەمتری نادەم!