حەمە بەگ وتی: کابرایەکم لابوو ناوی قادرە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  942 مشاهده

حەمە بەگ وتی: کابرایەکم لابوو ناوی قادرە سووری لەک بوو، ڕۆژێک باسی پیاوی نوێژ قایم و دیندار ئەکرا! قادرە سوورە وتی: ناشوکری نەبێ زەمان خراپ بووە کەس ترسی خوای نەماوە، خەڵکی بە تەنگ نوێژ و ڕۆژووەوە نین، ساڵێک لەگەڵ بیست سوار هەمەوەن چووین بۆ جەردەیی، لە قاتە قاتەکانی کەرکووک کاروانێکمان ڕووت کردەوە، سەرکردەمان مەخۆل هەمەوەن بوو - بە ڕەحمەت بێ - بە دەستی خۆی پێنج کەس لە کاروانەکەی کوشت! هەموو بار و شتوومەک و وڵاغەکانمان هێنا گەیشتینە شیوە سوور، بستێکی مابوو ڕۆژئاوا ببێ، هەزار ڕەحمەتی لێ بێ مەخۆل بانگی کرد: عەشرەت نوێژم نەکردووە. دابەزی بە پەلەپەل دەستنوێژی شت و نەیهێشت نوێژەکەی بچێ، نوێژی خۆی کرد! ئینجا ئێستا پیاوی وەها دیندار ماوە؟!