ڕەسوواغای مەنگوڕ هەبوو پیاوێکی ڕیشسپیی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  655 مشاهده

ڕەسوواغای مەنگوڕ هەبوو پیاوێکی ڕیشسپیی و بەزمەلی بوو، زۆری حەز لە قومار دەکرد، هەندێ جاریش نوێژی دەکرد و قورئانی دەخوێند. جارێکیان لە کۆڕێکی دیوەخانەکەیا دائەنیشێ ملی خەڵکەکە ئەگرێ ب ئەوەی قوماری لەگەڵ بکەن کەس ملی ناداتێ و لەگەڵی ناکا. کاتی قورئان خوێندنەکەشی نزیک بووەتەوە بە ناچاری خەڵکەکە ئەترسێنێ و ئەڵێ: ئەگەر قومارانم لەگەڵ ناکەن دەچم قورئانان دەخوێنم، دەسا درەنگە!