ڕەسوواغای مەنگوڕ هەبوو پیاوێکی ڕیشسپی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1013 بینین

ڕەسوواغای مەنگوڕ هەبوو پیاوێکی ڕیشسپی و بەزمەلی بوو، زۆری حەز لە قومار دەکرد، هەندێ جاریش نوێژی دەکرد و قورئانی دەخوێند. جارێکیان لە کۆڕێکی دیوەخانەکەیا دائەنیشێ ملی خەڵکەکە ئەگرێ بۆ ئەوەی قوماری لەگەڵ بکەن کەس ملی ناداتێ و لەگەڵی ناکا. کاتی قورئان خوێندنەکەشی نزیک بووەتەوە بە ناچاری خەڵکەکە ئەترسێنێ و ئەڵێ: ئەگەر قومارانم لەگەڵ ناکەن دەچم قورئانان دەخوێنم، دەسا درەنگە!