شەوی پانزەی مانگی شەعبان بە دەستووری...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1776 مشاهده

شەوی پانزەی مانگی شەعبان بە دەستووری کوردەواری پێی ئەڵێن شەوی بەرات و ئەو شەوە نیمچە جەژنێکە، منداڵان هەر لە پاش نوێژی شێوانەوە کۆ ئەبنەوە و بە ماڵانا ئەسووڕێنەوە، ئەم شیعرانەیان بۆخۆیان هەڵبەستووە، ئەچنە بەر هەر قاپییەک بە دەنگی بەرز و نەزم تێکڕا ئەیخوێننەوە، ماڵەکەش هەر شتێکیان ببێ بۆیان دێنن، شیعرەکان ئەمانەن:

شەوی شەوی بەراتێ
خوا دوو کوڕ و کچێکتان باتێ
سفرە بێننە جەماتێ
خاتوونێ دەست بە زێڕێ
دەست لە کەندوان بگێڕێ
بەشی منداڵان بنێرێ