شەوی پانزەی مانگی شەعبان بە دەستووری...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1478 بینین
شەوی پانزەی مانگی شەعبان بە دەستووری کوردەواری پێی ئەڵێن شەوی بەرات و ئەو شەو نیمچە جەژنێکە، منداڵان هەر لە پاش نوێژی شێوانە کۆ ئەبنەوە و بە ماڵانا ئەسووڕێنەوە، ئەم شیعرانەیان بۆ خۆیان هەڵبەستووە، ئەچنە بەر هەر قاپییەک بە دەنگی بەرز و نەزم تێکڕا ئەیخوێننەوە، ماڵەکەش هەر شتێکیان ببێ بۆیان دێنن، شیعرەکان ئەمانەن:
شەوی شەوی بەراتێ
خوا دوو کوڕ و کچێکتان باتێ
سفرە بێننە جەماتێ
خاتوونێ دەست بە زێڕێ
دەست لەی کەندوان بگێڕێ
بەشی منداڵان بنێرێ